Erbil 13°C شەممە 21 کانونی یەکەم 16:09

نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در ڕاگه‌یاندراوێکى له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانى و موقته‌دا سه‌در بڵاو کرده‌وه‌

له‌هه‌ژماری خۆیان
کوردستان TV
100%


نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى موقته‌دا سه‌در  بڵاویان كرده‌وه‌ ،  له‌نه‌جه‌ف  ڕیبه‌ری  ڕه‌وتى سه‌در  ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلولی 2018 ، پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد

به‌پێى ڕاگه‌یاندراوی نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی ئێستای سیاسی عێراق خرایه‌ به‌رباس و گفتو گۆ ، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر    له‌پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووی عێراق 


هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ماحه‌تى موقته‌دا ڕایگه‌یاندووه‌  پێویسته‌ حكومه‌تى داهاتووی عێراق  ، وه‌ك باوكێك وابێت بۆ گه‌لی عێراق و جیاوازی نه‌كرێت له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق ، حكومه‌تێك بێت له‌خزمه‌تى هاوڵاتیانى عێراقدا بێت 


شوان عه‌زیز
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.