Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:26

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: به‌غدادی له‌ خاکی ئێرانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌فغانستان

له‌ شه‌ش مانگی رابردوو به‌سه‌دان چه‌كداری داعش له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌فغانستان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، دوای ئه‌وه‌ی خاكی ئێرانی تێپه‌ڕاندووه‌، گه‌یشتۆته‌ ئه‌فغانستان.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌رزاری گڕووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی پاكستانه‌وه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دوای ئه‌وه‌ی خاكی ئێرانی تێپه‌ڕاندووه‌ ،گه‌یشتۆته‌ ویلایه‌تی ننجرهار له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ گڕووپه‌ توندڕه‌وه‌كان كه‌نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرای بكرێت رایگه‌یاندووه‌: گواستنه‌وه‌ی به‌غدادی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوو به‌سه‌دان چه‌كداری داعش له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌فغانستان .

ئاماده‌كردنی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.