Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 09:41

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆک بارزانى پارتی ئاهەنگێکی گەورە له‌ سلێمانی سازده‌کات

بۆ ناساندنی کاندیدەکانی پارتی ژماره‌ی لیست 183
کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23 ى ئه‌یلولی 2018 به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگێکی گەورە بۆ ناساندنی هەموو کاندیدەکانی لیستی 183 لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساز دەکات.

ئاهەنگەکە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 23/9/2018  لە گۆڕەپانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ساز دەکرێت.

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە رایگەیاند: کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان بە ئامادەبوونی سەرجەم هەڤاڵ و هەوادارانی سەر بڵندی پارتی لە سنووری لقەکانی 4 و 11 و 12 و 21 لە سنووری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رێکدەخرێت.

لەبارەی ئامادەبوونی بەرپرسانی پارتی لەو کەرنەڤاڵە گوتیشی: شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی ئامادە دەبن و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە تەواو کراوە.

بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەرەتاوە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی کردەوە، بە لیستی ژمارە 183 بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە دەکات.

نه‌سرین مزووری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.