له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاووتوێكرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی و پۆمپیۆ، تاووتوێی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرده‌وه و هیوایان خواست كه قۆناغی داهاتووی عێراق، قۆناغی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی بێت و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان بێت.
له‌مباره‌یه‌وه مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به گرنگیی رۆڵی كارا و به‌رچاوی هه‌رێمی كوردستان له به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی وڵات‌دا كرد.
تاووتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.