Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:23

 سبه‌ی له‌ هه‌ولێر  فیلمی (عێراقی پارچه‌کراو) پیشان ده‌درێت

فیلمێكی ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كورده‌
کوردستان TV
100%

(عێراقی پارچه‌كراو) فیلمێكی ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كورده‌، ئه‌و فیلمه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كات، كاتژمێر ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، له‌ سینه‌مای رۆیال مۆل له‌شاری هه‌ولێر پیشان ده‌درێت.

فیلمی تۆماری ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی جیمس لۆنگلی كه‌ له‌ كۆتایی ساڵی 2006 به‌رهه‌م هاتووه‌، له‌سه‌ره‌تادا ناوی (عێراق له‌نێو ساچمه‌دایه‌) بوو، كه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ به‌ په‌رش و بڵاوی و پارچه‌ بوونی عێراقه‌، ئه‌و فیلمه‌ سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌، ده‌رهێنه‌ر له‌ فیلمی (عێراقی پارچه‌كراو) كه‌ ماوه‌كه‌ی (84خوله‌كه‌)، به‌ شێوازو ستایلی كامیراو چاوی هه‌قیقه‌ت و راستگۆ دوور له‌ ستایلی راپۆرته‌ فیلم و ریپۆرتاژی ته‌له‌فزیۆنی كاری له‌سه‌ر فیلمه‌كه‌ كردووه‌، بۆیه‌ بینه‌ر ئاگادار له‌ ره‌وشی عێراق له‌ بینینی فیلمه‌كه‌ هه‌ست به‌ جۆرێك له‌ راستگۆیی و واقیعبینینی ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر له‌ فیلمه‌كه‌ پێمان ده‌ڵێت كه‌ عێراق بۆ سێ پارچه‌ دابه‌شبووه‌، به‌شێكی شیعه‌و به‌شێكی سووننه‌، له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی كه‌ كورده‌، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ زیاتر باس له‌ كورد ده‌كات و ده‌ڵێ كورد باشترین دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ گرنگی بوونی كورد له‌ وێناكردنی سیاسه‌تی عێراق ده‌كات و وه‌ك یاریكه‌رێكی گرنگ سه‌یری ده‌كات.

ئه‌م فیلمه‌ كاتژمێر ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول له‌ یه‌كه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا له‌سینه‌مای رۆیال مۆل له‌ شاری هه‌ولێر به‌ هاوكاری و پاڵپشتی هه‌ردوو كاندیدی په‌رله‌مانی كوردستان، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی و شوان زراری رێكده‌خرێت.

سه‌رچاوه‌/ خه‌بات

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.