د. ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ژێر ناوی جیاوازی ئێمه و ئه‌وان نووسیویه‌تى ، كه‌تێیدا هاتووه بۆ پارتی شانازی مه‌زنتر له‌وه‌ی كه چه‌ند ده‌نگ دێنێ و چه‌ند له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتووه، به‌رده‌وامبوونی بوو له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی كه فێری كردووین له كاركردن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان راستگۆ بین.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت بۆ پارتی و بارزانی ئه‌خلاق سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شێك بووه. ئه‌خلاق له دینداری، له ژیانی رۆژانه، له سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕیش دا.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕاشیده‌گه‌ینێت ، سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه وتوویه‌تی ئه‌وه‌ی باوه‌ری وایه سیاسه‌ت و ئه‌خڵاق پێكه‌وه كۆنابنه‌وه با پارتی نه‌بێ.
له‌به‌شی كۆتایی نووسینهكهى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، خه‌ڵكانیتر ئاماده‌ن بۆ پۆست و پله و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ر شتێ بكه‌ن به‌ڵام پارتی له سیاسه‌تدا راستگۆیه و ئه‌خلاقی خۆی پاراستووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆشه‌ویستبوونی لیستی پارتی بووه و جیاوازی پارتی بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێیان وابووه سیاسه‌ت واته درۆ و چه‌واشه‌كاری هه‌تا لەگه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆشیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.