ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره 50 له‌لیستى 183 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی فراکسیۆنی پارتی لە خولی داھاتووی پەرلەماندا، دەست نیشانکردنی ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول دەبێت بە ڕۆژێکی نیشتمانی، هەوڵیش دەده‌ین لەبارەی بە پشووکردنی ئەو ڕۆژە لەگەڵ ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ بکه‌ین
خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت نە ئامانجەکانی ڕیفراندۆم کۆتایی پێ ھاتووە، نە ھەوڵەکانی ئێمەش وەک پارتی لەو بارەیەوە کۆتایی ھاتووە و نە ساردبووینەتەوه.
لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو ڕایده‌گه‌ێنێت ، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی فراکسیۆنی پارتی لە خولی داھاتووی پەرلەماندا، دەست نیشانکردنی ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول دەبێت بە ڕۆژێکی نیشتمانی، هەوڵیش دەده‌ین لەبارەی بە پشووکردنی ئەو ڕۆژە لەگەڵ ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ بکه‌ین، بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یان بۆنەیەکی نیشتمانیی دیاریکراوی ساڵانە تێدا ئەنجام بدرێ.
لهكۆتادا ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، لهوچوارچێوهیههەوڵ دەدەین بڕیارێک یان یاسایەک بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆمە پیرۆزەکەی خەڵکی کوردستان دەربکەین تا بەڕۆژێکی نیشتمانی بناسێندرێ.
له 25 ى ئه‌یلولی 2017 تێكڕای خه‌ڵكى كوردستانیان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان و به‌ڵێیان ووت به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی و ئازادیمان
پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ڕۆژى ڕیفراندۆم له 25 ى 9 ى 2018 بهڕابهڕایهتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ڕێوه‌چوو ، كوردستانیان به‌ڕێژه‌ى %93 به‌ڵێیان ووت بۆ سه‌ربه‌خۆی بوونی كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.