Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 11:51

هه‌واڵی تیرۆرکردنی پارێزگاری به‌سره‌ ره‌ت ده‌کرێته‌وه‌

بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگاكه‌یه‌
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی پارێزگاری به‌سره‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌سعه‌د عێدانی درابێت و ئه‌و هه‌واڵانه‌شه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستی.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌ پارێزگاری به‌سره‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌سعه‌د عێدانی ، پارێزگاری به‌سره‌ ده‌كه‌ن.

ده‌شڵَێت: مه‌به‌ست له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ ته‌نها بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگاكه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.