Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 14:35

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فالح ئه‌لفه‌ییاز کۆبووه‌وه‌

هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیى بینا، كۆبووه‌وه‌ هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح ئه‌لفه‌ییاز، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیى بینا، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگى و ڕێزگرتن له‌ ڕێكاره‌ ده‌ستوورییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى پێكهانانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق و ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار، كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.