Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 18:07

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى کۆبووه‌وه‌

كێشه‌كانی عێراق له‌ ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری تاوتوێكرا
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبۆوه‌وه‌ .


له‌ به‌غدا ئێواره‌ى شه‌ممه‌ 22/9/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى لیستى فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالى له‌ به‌غدا و ڕێكاره‌كانى ده‌ستنیشانكردنى سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و پاراستنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان له‌ عێراقى داهاتوودا تاكو ببێته‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و خواسته‌كانیان كه‌ سه‌قامگیرى و ئارامى به‌دى بهێنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.