سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاووتوێ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/9/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆسیا هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدرال خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و دیداره‌كانیان دووپات كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوى وڵات‌دا بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كه خواستی هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیریی ئاسایش و هه‌لی كار به‌دی بهێنێت، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه حكوومه‌تی داهاتووى عێراق بتوانێت ڕووبه‌ڕوو‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی داهاتوو ببێته‌وه و سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دژی تیرۆرستانی داعش بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.