كاژمێر 10:25 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی (سه‌ر چنار)ـی شاری كه‌ركوكـ له نزیكـ مزگه‌وتی (سه‌عید تۆماری) چوار چه‌كدار به مه‌به‌ستی دزی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك و له لایه‌ن كوڕێكی خاوه‌ن ماڵه‌وه یه‌كێكیان كوژرا.
چوار دز پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتیهكـ به‌ناوی (س.ح.ع) دوای ئاشكرا بوونیشیان له‌لایه‌ن كوڕێكی ماڵه‌كه‌وه ته‌قه له‌دزه‌كان ده‌كرێت وده‌ست به‌جێ دزێكـ له‌ناو ماڵه‌كه‌یان ده‌كوژێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له دزه‌كان كوژرا ئه‌وانی دیكه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.
له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان و بنكه‌ی پۆلیسی ڕه‌حیماوا له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.