Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:18

دوو هاککه‌ری تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ که‌لار ده‌ستگیر کران

له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كاندا داوای بڕێك پاره‌یان كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:پۆلیس دوو كه‌سی به‌ تۆمه‌تی خراپبه‌كارهێنانی موبایل ده‌ساگیر كرد كه‌ هه‌ستابوون به‌ هاككردنی ئه‌كاونتی هاوڵاتییه‌ك و له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌شیدا داوای مه‌بله‌غێك پاره‌یان لێكردبوو.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سكاڵای هێنایه‌ لای پۆلیس كه‌ كه‌سێك فه‌یسبووكی هاك كردوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا داوای مه‌بله‌غێك پاره‌ی لێ كردووه‌ بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری سه‌ربه‌ به‌شی پۆلیسی كه‌لار دوای لێكۆڵینه‌وه‌ توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.

ده‌شلێت: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌روبه‌پێی ماده‌ی 2ی یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2008 به‌ندكراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.