ئه‌و چه‌كداره‌ی ده‌ست درێژی كرده سه‌ر نانه‌وایه‌ك له شاری سلێمانی و ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و زۆرترین ناڕه‌زایی لێكهوتهوه ، له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: من كارێكی ئه‌وه‌ند خراپم نه‌كردووه تا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆكه به‌م شێوه‌یه بڵاو بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: من كه به چه‌ك هێرشم كردۆته سه‌ر كه‌سه‌كه، ته‌نها وه‌ك به‌ردێك یان شتێكی له‌و بابه‌ته به‌كارمهێناوه و له‌سه‌رم داوه
تاوانباره‌كه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هیچ كاتێك له‌و كاره‌ی په‌شیمان نییه‌و چونكه كه‌سه‌كه كارێكی وای نه‌كردووه تا لێی په‌شیمان بێته‌وه.
هه‌روه‌ها نانهواكهش به ده‌زگاكانی راگه‌یاندووه: من ته‌نها به‌ته‌له‌فۆن به‌م كه‌سه‌م راگه‌یاندووه كه بێت و خێزانه‌كه‌ی بباته‌وه ماڵه‌وه و ئه‌ولای ئه‌ولای پێ نه‌كات و ماڵ حاڵێكی بۆ دابنێ،چونكه ماوه‌ی دوو مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سه ناناسم ، ته‌نها من كرێچی ماڵه خه‌زووری ئه‌و بووم، كه وه‌ختێ گرێچی ئه‌وان بووم خێزانه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی من ده‌گریا، منیش به ته‌له‌فۆنی خێزانه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنم بۆ كردوو پێم گووت: بۆچی ماڵ حاڵێك بۆ خێزانه‌كه‌ت دانانێی، دواتر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره لێك جیابوونه‌وه ، ئه‌م كه‌سه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و گووتی: حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ردانت بكه‌م، نه‌مزانی دێت و به‌چه‌ك په‌لامارم ده‌دات.
هه‌روه‌ها ره‌تی ده‌كاته‌وه گرته ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌و بڵاوكرابێته‌وه.
رۆژی هه‌ینی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوه كه تیایدا چه‌كدارێكی یه‌كێتی له سنووری سلێمانی ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتییه‌كی نانه‌وا، به ده‌مانچه سه‌ر و رووخساری ده‌شكێنێ و له‌به‌رده‌م كامێراشدا سووكایه‌تی به‌خۆی و هاوسه‌ری ده‌كات.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ش نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كه ناوی ئاراس عوسمانه، سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه و پێشتریش كه‌وتووه‌ته ناو بازگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و ته‌قه‌ی لێ كردبوون و دواتریش به‌برینداری ده‌ستگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.