Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 09:10

ئه‌حمه‌د کانی: پارتی شه‌ڕی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌کات

ئه‌حمه‌د كانی داوای له‌ هاووڵاتیان كرد به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن
ئه‌حمه‌د كانی: پارتی شه‌ڕی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیان . 

له‌ كۆبوونه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كارگێڕانی لق و كادیرانی ئیداریه‌كانی شاری هه‌ولێر باسی له‌ گرینگی هه‌ڵبژاردنی سی مانگی كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌ و عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ پێویستی زانی گه‌لی كوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ ڕوحێكی ته‌بایی و یه‌كریزی نیشتیمانپه‌روه‌ری به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن و نمونه‌یه‌كی دیموكراسی نیشانی هه‌موو جیهان بده‌ن .

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی لقی دوو داوای كرد دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانی حكومه‌ت و حزب هه‌ماهه‌نگی پتر بكه‌ن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و حزب ببێته‌ پردێكی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌ نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان . 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌م مانگه‌ ئه‌حمه‌د كانی داوای له‌ هاووڵاتیان كرد به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن و ده‌نگ به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.