Erbil 10°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:25

رووسیا و چین: حکومه‌تی ئه‌مریکا ده‌بێ خۆی به‌پرسیارێتیی سزا نوێیه‌کان هه‌ڵگرێت

ئه‌مریكا سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر چین به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی له‌ رووسیا كڕیوه‌
رووسیا و چین: حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی به‌پرسیارێتیی سزا نوێیه‌كان هه‌ڵگرێت
کوردستان TV
100%

دوابه‌دوای سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ دژی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی چین كه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی له‌ رووسیا كڕیوه‌، مۆسكۆ و په‌كین رۆژی هه‌ینیی ئه‌م سزایان نوێیانه‌یان ئیدانه‌ كرد.

رووسیا و چین سه‌باره‌ت به‌م سزا نوێیانه‌ی واشنتۆن كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ حكومه‌تی چین ده‌گرێته‌وه‌، هۆشدارییانداوه‌ كه‌ ئه‌مكاره‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بۆ واشنتن ئه‌نجامی خراپی لێبكه‌وێته‌وه‌.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كاندا باسكراوه‌، حكومه‌تی ئه‌مریكا سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر چین به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی له‌ رووسیا كڕیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ بۆ كڕیارانی دیكه‌ی چه‌كوچۆڵه‌كانی مۆسكۆ هه‌مان ئه‌و سزایانه‌ دیاریی ده‌كات.

وته‌بێژی ڤلادیمێر پۆتین له‌مباره‌یه‌وه‌ وتیی واشنتن به‌و سیاسه‌ته‌ نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ كه‌ گرتوویه‌ته‌به‌ر و هه‌وره‌ها به‌ گوشاره‌كانی بۆسه‌ر مۆسكۆ، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ رووسیا له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ك  دوور بخاته‌وه‌.

ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چین چه‌ندین فڕۆكه‌ی " سۆخۆ 35 " و سیسته‌مێكی به‌رگریی موشه‌كیی " ئێس 400 "ـی له‌ رووسیا كڕیوه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ سزای خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌شی په‌ره‌پێدانی كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌.

به‌گوێره‌ی یاساكانی سزا بۆسه‌ر رووسیا كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا دایڕشتووه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ لایه‌نی سێیه‌م تووشی سزا ده‌بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌كی له‌ مۆسكۆ كڕیوه‌. به‌ڕای شڕۆڤه‌كاران وادیاره‌ دۆناڵد ترامپ ئاماده‌یه‌ له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌یش بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین سه‌باره‌ت به‌م  سزایانه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ریان، وتی: ئه‌مكاره‌ی ئه‌مریكا بنچینه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه‌ و داوا له‌ واشنتن ده‌كه‌ین به‌خێرایی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ راست بكه‌نه‌وه‌نه‌، ئه‌گه‌رنا حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی به‌پرسیارێتیی ئه‌مكاره‌ی هه‌ڵگرێت. 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.