Erbil 15°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:42

وه‌زیری نه‌وتی ئێران: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌رێگه‌ی ته‌نکه‌ره‌وه‌

ئاستی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری نه‌وتی ئێران، رایده‌گه‌ێنێ، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌، خوازیاریشین ئاستی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رزبكه‌ینه‌وه‌.

بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ ، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی بلومبێرگ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێرانیشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه‌.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ئاڵوگۆڕی نه‌وت له‌نێوان عێراق و ئێراندا درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خوازیارن ئاستی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رزبكه‌ینه‌وه‌.

زه‌نگه‌نه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ عێراق ماوه‌یه‌كی درێژه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد نه‌كردووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ سه‌لمێنراوه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌چنه‌ شوێنی جۆراوجۆر و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به‌و كۆمپانیایانه‌ه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كه‌ونه‌ په‌یوه‌ندیی و چاودێریی سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.