Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:22

عێراق بالیۆزێکى نوێى له‌ تاران ده‌ستنیشان کرد

سەعد جەواد قەندیل وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە تاران دەستبەکار بوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزێکی نوێی لە ئێران داناوە لە جێگەی راجح موسەوی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی کردەوە بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "سەعد جەواد قەندیل وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە تاران دەستبەکار بوو لە جێگەی ڕاجح موسەوی"

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران بانگهێشتکردووەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی "وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەی باڵیۆزەکەی لە تاران لەگەڵ هاووڵاتیانی عێراقی، بۆ ئەو مەبەستەش ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە فەرمانیکردووە بە بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی لە تاران بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی لە بەرامبەریدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕاجح موسەوی باڵیۆزی عێراق لە تاران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی رەخنە و گازندەیەکی زۆری هاووڵاتیانی عێراقی بۆیەوە، دوای ئەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆیەوە کە دەردەکەوێت بەشێوەیەکی توڕە و نەشیاو مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی عێراقی دەکات لە تاران، لە بری ئەوەی گوێ لە داواکاری کێشەکانیان بگرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.