نیكی هالێی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه ئێران سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه و له عێراق سه‌ربازگه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنانی میلیشیاكانی دامه‌زراندووه.
نیكی هالێی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند ، كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات به به‌كارهێنانی ئایین و پڕچه‌ك كردنی میلیشیاكان سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ره‌و خراپتر ببات و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه گوتیشی" رژێمی ئێران پشتگیریی له دیكتاتۆره‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دژی خه‌ڵكه‌كه‌یان له گازی كیمیایی سود وه‌گرتن و سه‌ركوتیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها موشه‌ك و چه‌كى داوه‌ته‌وه تیرۆریستانی ده‌ره‌كی و له دژی به‌رژوه‌ندی و سیاسه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چالاكییان ئه‌نجامداوه".
هالێی راشیگه‌یاند، كه ئێران له عێراق چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی بۆ مه‌شق و راهێنانی میلیشیاكان دامه‌زراندووه و به ئاره‌زووی خۆی له ناوچه‌كه به‌كار ده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ تێكدانی سه‌قامگیری عێراق دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.