Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:18

ئه‌مریکا.. به‌هۆی رووداوێکی ته‌قه‌کردن 7 که‌س بوونه‌ قوربانی

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ئافره‌تێكه‌ و به‌ برینداری ده‌ستگیركراوه
ئه‌مریكا.. به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن 7 كه‌س بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

له ئه‌نجامی رووداوی ته‌قه‌كردن به‌ چه‌ك له‌ ویلایه‌تی باڵتیموری ئه‌مریكا، چوار كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات پۆلیس رایگه‌یاند: كه‌سه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان به‌ برینداری ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ئافره‌تێكه‌. 

شارۆچكه‌ی پریمه‌ن سه‌ر به‌ ویلایه‌تی مێریله‌ندی‌ ئه‌مریكا، به‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، پۆلیسی مێریله‌ند ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌‌كه‌ به‌ چه‌ك ته‌قه‌ی له‌ هاووڵاتیانی سڤیلی شاره‌كه‌ كردووه‌، له‌ ئه‌نجام چوار كه‌س كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوونه‌. 

ئه‌مه‌و دواتر هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی پێچه‌وانه‌ی پۆلیس، ئافره‌ته‌ ته‌قه‌ كه‌ره‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ پۆلیس توانیویه‌تی به‌ زیندوویی ده‌ستگیری بكات. 

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، رووداوه‌كه‌ له‌ نێو سوپه‌ر ماركێتێكی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی روویداوه‌. 

دیاره‌ به‌پێی یاسا، كڕین و فرۆشتن و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌مریكیه‌وه‌ ئاساییه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی رابردوو و به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی رووداوه‌كان و قوربانیانی یاسای ئاسایی بوونی چه‌ك هه‌ڵگرتن، به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ نووسراوێك داوایان له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كردبوو كه ئه‌و یاسایه‌، قه‌ده‌غه‌ یان سنووردار بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ داوا‌كه‌یان ره‌تكرایه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.