حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌رۆكی حزبوڵڵای لوبنان له میانی رێوڕه‌سمی رۆژی عاشوڕا بۆ لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی گوتی: وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له ده‌ست گه‌یشتنمان به چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو، هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ ئێمه موشه‌كی سمارت و پێشكه‌وتوومان له‌به‌ر ده‌ستدایه، هه‌رچه‌ند ناوبراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و قسانه نه‌خسته‌ڕوو.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا هه‌روه‌ها گوتی: چیتر گرنگ نیه كه ئیسرائیل چی ده‌كات و چۆن هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌كانی ده‌ستگه‌یشتنی ئێمه بۆ پاڵپشتیهكانمان بپچڕێنێت، چونكه ئیتر حزبوڵڵای لوبنان موشه‌كی سمارت و له‌یزه‌ری له‌به‌رده‌ستدایه.
دیاره به‌رده‌وام ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل و ئێرانی به پاڵپشتیكاری ئه‌و حزبه تۆمه‌تبار كردووه.
هاوكات حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ش ئه‌و راستییه‌ی نه‌شاردۆته‌وه و له زۆبه‌ی لێدوان و گوتاره‌كانیدا به روونی پشتڕاستی كردۆته‌وه كه حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.