سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رێككه‌وتی 21ی ئه‌یلوول، چان دای گوئانگ سه‌رۆك كۆماری وڵاتی ڤێتنام له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ئیرۆ نیوز له‌سه‌ر زاری میدیاكانی ڤێتنام بڵاوی كردوه، دیاره ماوه‌یه‌ك بووه چان دای گوئانگ، سه‌رۆك كۆماری ڤێتنام به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی هانوی خه‌وێندرابوو، ناوبراو به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو كه‌متر له بۆنه‌كان ده‌رده‌كه‌وت.
گوئانگ له ساڵی 2016 وه پۆستی سه‌رۆك كۆماری ڤێتنامی گرتبووه ده‌ست و كاتێك كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆچی دوایی كرد ته‌نها ته‌مه‌نی 62 ساڵان بوو.
كه‌ناڵی فه‌رمی كۆماری ڤێتنام وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه و به پشت به‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی نه‌خۆشخانه‌ی هانوی، جه‌ختی كرده‌وه كه پزیشكانی پسپۆڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه، هه‌وڵی زۆریانداوه بۆ رزگاركردنی گیانی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندبوو، بۆیه هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانیش بێسوود بوون.
به‌پێی یاسای كۆماری ڤێتنام، پۆستی سه‌رۆك كۆماری له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته‌دا زیاتر رۆڵێكی ته‌شریفاتی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.