له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا كاندیدی ئێمه دیار ده‌كه‌وێت و ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا پارتی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری ده‌كات.
مه‌حموود محه‌مه‌د وتیشی ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی كۆبووینه‌وه و گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لمان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ پارتی بێت چونكه كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاته له‌وه‌دا هه‌یه و پێشبینی ده‌كه‌ین كه باش بێت له لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وا ته‌سه‌ور نه‌كرێت كه ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه بووه به موڵك(تاپۆ) به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: له رووی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ئه‌وه ئیستیحقاقی ئێمه‌ی پارتییه كه ئێمه دیاری بكه‌ین كام پۆستی سه‌ره‌كیمان ده‌وێ.
مه‌حموود محه‌مه‌د له درێژه‌ی قسه‌كانی وتی: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستی سه‌رۆك كۆماریان كردۆته قیمه‌تێك له به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ناو ریزه‌كانیان كه ئه‌مه شتێكی باش نییه.
له كۆتاییدا مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان رامانگه‌یاندووه و ئێستاش ده‌یڵێین به ره‌سمی ئێمه كاندیدمان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و به ئیستیحقاقی خۆمانی ده‌زانین و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا كاندیدی ئێمه دیار ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.