هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد " نزار سەلامی و ھەڵوێست محەمەد " به یه‌كه‌وه به‌شداری له فیلمێكی سینه‌مایی به ناوی " په‌یكه‌ری دڵ " ده‌كه‌ن .
سینهنهماكاری كورد " شوان عه‌توف " كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه ده‌كات و هه‌ریه‌ك له " نزار سەلامی و ھەڵوێست محەمەد " وه‌ك دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له فیلمه به‌شدار ده‌بن و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " زیاد ئه‌سعه‌د " پێنج تێکست و ئاوازی گۆرانی ئامادە ده‌كات و " هه‌ڵوێست " له نێو فیلمه‌كه‌دا گۆرانییه‌كان ده‌ڵێته‌وه .
تا ئێستا فیلمی " په‌یكه‌ری دڵ " ده‌ست به كاری وێنه‌گرتنی نه‌كراوه ، به‌ڵام بریاره لە مانگی داھاتوودا دەست بە کارەکانی بەڕێوەبەردن و وێنەگرتنی فیلمەکە بکرێت ، بۆ یەکەمجاریشە ئەو سێ ھونەرمەندە لە کارێکی ھاوبەشی ھونەریدا، بەیەکەوە دەربکەون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.