Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:21

مه‌سروور بارزانی سەرەخۆشی له‌ خانه‌واده‌ی دکتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ ده‌کات

دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ كۆچى دوایی كردووه‌
کوردستان TV
100%

مه‌سروور بارزانی، پەیامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی خانه‌واده‌ی دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ کرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

بۆ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌بدولره‌زاق ده‌باغ

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دكتۆر عه‌بدولره‌زاق ده‌باغ-م پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌وه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارو دۆستانتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.

خوالێخۆشبوو جێپه‌نجه‌ی له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان دیار و به‌رچاوه‌. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر دڵۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به‌ گشت لایه‌ك ببه‌خشێت و ئه‌مه‌ دوا كۆستی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت.

مه‌سروور بارزانی
20-9-2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.