Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:57

کچە کوردێکی ئێزدی لەدەست داعش رزگار کرا

ناوى "لازیمە خێرۆ" یه‌و تەمەنی 21 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

کچە کوردێکی ئێزدی لەدەست داعش رزگار كراو گەڕایەوە نیو ماڵباتەکەی خۆی لە شنگال.

لازیمە خێرۆ، تەمەنی 21 ساڵ ، كه‌ لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لەگەڵ شەش ئەندامی دیکەی خێزانەکەی کەوتبووه‌ دەست چەکدارانی داعش، تائێستا پێنج کەسیان رزگارکراون و تەنیا باوکیان هێشتا چارەنووسی نادیارە.

لازیمە لە ناوچەی دەشیشەی سووریا رزگارکراوە، ئەو لە ماڵی ئەمیرێکی داعش ئەوەندە ترسێنراوە، کە ئێستاش ناوێرێت بە خراپە باسی خەلافەتی ئیسلامیی داعش بکات. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.