نەجمەدین کەریم رەتیدەکاتەوە ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەبێت و دەڵێت، نە دەچمە کۆبوونەوە و نە بانگەشەش بۆ لایەنێک دەکەم كه ئەو دۆخەیان بەسەر کەرکووکدا هێناوە، ئەگەرچی ئەوانە چەند کەسێکیش بووبن.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ كهنالى رووداو، نەجمەدین کەریم باسی ژیانی سیاسی ئێستای، دۆخی کەرکووک لەداوی 16ـی ئۆکتۆبەر و پلانەکانی بۆ کەرکووک و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی و پارتی دەکات.
نەجمەدین کەریم کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، گوتی" جگە لە پەیوەندی برادەرایەتی و شەخسی لەگەڵ کاک کۆسرەت، پەیوەندی رەسمیم لەگەڵ یەکێتی نەماوەو بۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە نەڕۆیشتووم و داواشم لێنەکراوە و بەشداریی بانگەشەش ناکەم .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.