Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:11

عەتا شێخ حەسەن: دەنگەکانی پارتی لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن

عەتا شێخ حەسەن: پارتی، ستراتیژیەتێکی شەفافی ھەیە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، دەنگەکانی پارتی لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن.

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" پارتی، ستراتیژیەتێکی شەفافی ھەیە و بەدرێژایی مێژوو بە ڕاستگۆیی سیاسەتی کردووە، ھەروەھا بەرژەوەندییەکانی خۆی وەلا ناوە و بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بەلاوە گرنگتر بووە، بۆیە ئێمە دڵنیاین لەم ھەڵبژاردنەدا متمانەی خەڵکی کوردستان بەدەست دەھێنین“.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بڕیاری داوە بانگەشەیەکی ھێمن بکات، بەڵام جگە لە ئاھەنگی جەماوەری لە سنووری لقەکانیان، بانگەشەی گەرموگوڕیان خۆی لە نامیلەکەیەکدا دەبینێتەوە و لە چوارچێوەی نامیلکەیەدا بەرنامەی کاریان چاپ کردووە، چەند ڕۆژێکی دیکە لە ھەڵمەتێکدا ئەو نامیلکەیە دەگاتە دەستی ھەموو ماڵێکی سلێمانی، بۆ ئەوەی خەڵکی بەشێوەیەکی شەفاف بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی حکومڕانیی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان بزانن.

جەختی لەوەش کردەوە، دەنگی پارتی لە سلێمانی زیاد دەکات، چونکە ”میکانیزمی ژماردنی دەنگەکان گرنگە و ئەو میکانیزمەی دەنگەکانی پێ دەژمێردرێت، میکانیزمی ئەلکترۆنی نییە، کە جاری پێشوو دزییەکی زۆر لە دەنگەکانی پارتی کراوە“. گوتیشی: ”‌ئەمجارە بواری ئەو دزییە نەماوە و دڵنیاین پارتی لە سلێمانی سەردەکەوێ و دەنگەکانمان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.