Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:33

هاوپەیمانی فەتح: مەرجی کاندیدی بۆ سه‌رۆکایه‌تی عێراق راگه‌یاند

هاوپەیمانی فەتح: مەرجی كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی عێراق راگه‌یاند
کوردستان TV
#7
100%


ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، بەسەرۆكایەتی هادی عامری هەڵوێستی خۆی لەسەر كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند.

ئەحمەد ئەسەدی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەوان وەك هاوپەیمانی فەتح هیچ دژایەتییەكیان بۆ كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆماری عێراق نییە، بەڵام وەك هاوپەیمانییەكە بەرمەج دەنگی پێدەدەن.

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەبارەی مەرجەكەیان ئەوەی راگەیاند، كە بەمەرجی ئەوە دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن بۆ سەرۆك كۆمار، ناوبراو بێتە كاندیدی هاوبەشی پارتی دیموكرات‌ و یەكێتی نیشتمانی.

رۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی حیزبەكە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەوە كاندیدی ئەوان نییەو خۆیان كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە دەبێت.

ئەسەدی ئەوەشی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لای ئەوان كەسایەتییەكی قبووڵكراوە، بەڵام دواجار دەبێت لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەسەری رێكبكەون‌ و بیكەنە كاندیدی هاوبەشی خۆیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.