Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:13

له‌پشده‌ر له‌شه‌ڕی نێوان دوو گوندا پۆلیسێک کوژرا و یه‌کێکیش برینداربوو

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێـت ،   له‌ ڕووداووی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20 9 ى 2018 له‌  گوندی جه‌لكان و مه‌مكان له‌ سنوری قه‌زای پشده‌ر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كارمه‌ندێكی پۆلیس شه‌هید بوو ، پۆلیسێكی دیكه‌ش بریندار بوو 


لە شەوی رابردووەوە له‌سه‌ر کێشەی زەوی و زار و موڵکایەتی گرژى وئاڵۆزى کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی  مەمکان و جەلکانە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ سەری هەڵداوەتەوە.


شەڕەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و هەر لە شەودا بەهۆیەوە کەسێک لە گوندی مەمکان کوژراوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.