Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:27

هێمن هه‌ورامی : خەڵکی تر خۆیان لە پەرلەمانتاری بە گەورەتر دەزانن ئەوان ناێنه‌ پەرلەمان و فریوتان دەدەن بۆیه‌ ڕاستگۆ نین ڵه‌گه‌ڵتان

پارتى به‌ڵێنى بێ كردار نادات
کوردستان TV
100%

هێمن هه‌ورامی كاندیدی ژماره‌ 1  و سه‌رۆكى لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان  له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتی له‌سنوری لقى دوو ڕایگه‌یاند ، ئومێدی سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ له‌نیگاكانتان ده‌بینین ، وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى فه‌رمووی ئێمه‌ به‌ڵێنى ڕاستگۆیتان پێده‌ده‌ین  ، به‌ڵێنی بێ كردارتان پێناده‌ین ، هه‌ر100 كاندیده‌كه‌ى پارتى به‌ڵێنى ڕاستگۆیی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌ین دروشمێك به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌پێمان جێ به‌جێ نه‌كرێت 

هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند پارتی به‌رنامه‌ى لیستى 183 له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنى ستراتیژی ڕزگاری نیشتیمانى و ناسنامه‌ و مافی چاره‌نووس بنیات ناوه‌ .

له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنى سه‌قامگیری و ئارامی ، ڕیفۆرمی كارگێڕی و دادپه‌روه‌ری داڕێژراوه‌ 

هه‌ورامى له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى بۆ ئاماده‌بووان ڕایگه‌یاند ،  خەڵکی تر لە حیزبەکانی تر ئەوانەی بە نەستەلەکانی جادەکانی ئەوروپا و ئەمریکا گەورەکراون خۆیان لە پەرلەمانتاری و کاری پەرلەمانی بە گەورەتر دەزانن بۆیە راستگۆنین لەگەڵ ئەوەی داوای دەنگ لە خەڵک دەکەن چونکە ئەوان لە پەرلەمان نامێنن و فریوتان دەدەن


 

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.