Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:49

به‌رپرسێکی بریتانی: رێککه‌وتنێک له‌ نێوان بریتانیا و ئه‌مریکا و ئێران بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق هه‌یه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌رسوڕمانی خۆی نیشانداوه‌
کوردستان TV
100%

جۆن وێڵكس ، باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: رێككه‌وتنێك له‌ نێوان بریتانیا و ئه‌مریكا و ئێران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌یه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رسوڕمانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر لێدوانه‌كانی باڵیۆزی بریتانیا له‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق نیشاندا.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بڕیاری پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، بڕیارێكی نیشتمانی و عێراقییه‌، هیواداریشین پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری عێراق به‌ده‌ست بێنین.

ئاماده‌كردنی / رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.