Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:25

هه‌شت نیشانه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌بن بۆ وه‌ستانی گورچیله‌کان

ئاوسانی چاوه‌كان
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی (بۆڵدسكای) هه‌شت نیشانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بن بۆ سه‌ره‌تای وه‌ستانی گورچیله‌كان.

 به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ گورچیله‌ وه‌ك پاڵاوته‌یه‌كی سه‌ره‌كی میز له‌ له‌شدا داده‌نرێت كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ڕزگاربوونی له‌شه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ ژه‌هر و مادده‌ زیانبه‌خشه‌كانی له‌ش، به‌ڵام له‌كاتی وه‌ستانی گورچیله‌كاندا ئه‌و كرداره‌ ڕوونادات و ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردن. لێره‌دا هه‌شت نیشانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

١- ماندوویه‌تی: له‌كاتی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به‌ ماندوویه‌تی و لاوازیدا پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ سه‌ردانی پزیشك بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین، چونكه‌ یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی وه‌ستانی گورچیله‌ به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوییه‌ له‌ناو خوێندا و له‌و كاته‌شدا ده‌بێته‌ هۆی لاوازی و وه‌ستانی گورچیله‌.

٢- خورانی پێست و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌: كاتێك ژه‌هره‌ مادده‌كان له‌ناو له‌شدا زیاد ده‌كه‌ن ڕه‌نگی پێست ده‌گۆڕێت و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دروستده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خورانی پێست.

٣- ڕشانه‌وه‌ و هێڵنجدان: بوونی ژه‌هره‌ مادده‌ له‌ناو خوێندا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردن به‌هێڵنجدان یان ڕشانه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا، چونكه‌ زۆربوونی ژه‌هره‌ مادده‌ هۆكارێكه‌ بۆ هاندانی له‌ش بۆ ڕشانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌و ژه‌هره‌ ماددانه‌ له‌ له‌شدا ده‌ربكرێن.

٤- زۆر میزكردن: میزكردنی زۆر له‌كاته‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ دیاره‌كانی وه‌ستانی گورچیله‌كان.

٥- ئاوسانی چاوه‌كان: بوونی گرفت له‌ گورچیله‌دا ده‌بێته‌ هۆی زۆربوونی پڕۆتین له‌ناو میزدا، وه‌ زۆربوونی پڕۆتین ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ له‌شدا بڵاوبێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌كان تووشی ئاوسان ببنه‌وه‌.

٦- بوونی خوێن له‌ میزدا: گورچیله‌كان له‌ڕێگه‌ی میزه‌وه‌ له‌ش له‌ خوێن و مادده‌ی زیاده‌ ڕزگار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك گورچیله‌كان به‌باشی كارناكه‌ن ئه‌وا ئه‌و خرۆكه‌ سورانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ نێو میزه‌وه‌ ناپاڵێورێن و له‌كاتی میزكردندا ڕه‌نگی سوور ده‌بێت به‌هۆی بوونی خوێن تیایدا.

٧- ده‌ركه‌وتنی كه‌ف له‌میزدا: بوونی بڵق و كه‌ف له‌میزدا مانای زۆربوونی پڕۆتین ده‌گه‌یه‌نێت له‌ناو میزدا، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زوو زوو كه‌سه‌كه‌ پێویستی به‌ میزكردن بێت.

٨- ئاوسانی ده‌ست و پێیه‌كان: له‌كاتی وه‌ستانی گورچیله‌كان له‌ كاركردن ڕێژه‌ی سۆدیۆم له‌ له‌شدا زیاد ده‌بێت ی ئاوسانی ده‌ست و پێیه‌كان

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.