Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:17

سەرۆک بارزانی : له‌هه‌ڵبژاردن پارتی سەرکەوتنی گەورە به‌ده‌ست دەهێنێت و چاکسازیی ڕیشەیی لە کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین

پارتی بەڵێنی بێ کردەوە نادات
کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى  له‌كۆبوونه‌وه‌ی  لەگەڵ کەسایەتی و نوێنەرانی پێکهاتەکان و چین وتوێژەکانی شاری هەولێر ڕایگه‌یاند   له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پشتیوان بە گەلەکەمان، پارتی سەرکەوتنی گەورە وەدەست دەهێنێت و بەو سەرکەوتنەش حکوومەتێکی بەهێز و تۆکمە دێتەکایەوە کە بتوانێ چاکسازیی ڕیشەیی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسی و ئابووری و ئیداریی هەرێمی كوردستان بكات.


سەرۆک بارزانی ڕاشیگه‌یاند ،  پارتی بەڵێنی بێ کردەوە نادات، ئێمە خاوەن ئامانجێکی ستراتیژیین و بەپێی سیاسەتی ڕۆژ هەڵوێست ناگۆڕین و هیچ پاشەکشەیەکیش لەو ئامانجە ستراتیژییە ناکەین. هەر کەس و لایەنێکیش ئامانجی ستراتیژی هەبێت دەبێ ئامادە بێت گیانی خۆی لەپێناویدا بەخت بکات، بۆیە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلەکەماندا خۆی بەخت دەکات.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى ووته‌كانى سەرۆک بارزانی  بۆ ئاماده‌بووان   لەگه‌ڵ کەسایەتی و نوێنەرانی پێکهاتەکان و چین وتوێژەکانی شاری هەولێر ڕایگه‌یاند دڵنیایی بە ئامادەبووان و خەڵکی کوردستان بەخشی و ڕایگەیاند: بڕوای تەواوم هەیە کە گەلەکەمان سەردەکەوێت.


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.