Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:05

به‌وێنه‌.. شه‌ڕێکی گه‌وره‌ له‌ نێوان دوو گوندی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ڕوویدا

كه‌سێك كوژراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان دوو گوندی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ڕوویداشه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی هه‌ردوو گوندی جه‌لكان و مه‌مكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ی پوش و پاوان ڕوویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

كاتژمێر 2ی شه‌وی ڕابردوو شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو گوندی جه‌لكان و مه‌مكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ بناری قه‌ندیل ڕویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ گه‌نجێكی خه‌ڵكی مه‌مكان به‌ ناوی " قاره‌مان حه‌سه‌ن نه‌بی" به‌ر فیشه‌كی جه‌لكانییه‌كان كه‌وت و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ستدا.

دوای كوشتنی قاره‌مان، شه‌ڕه‌كه‌ كڵپه‌ی سه‌ند و گه‌وره‌تر بوو خه‌ڵكی مه‌مكان له‌ تۆڵه‌ی خوێنی ناوبراو شوانێكی جه‌لكانیان به‌ ناوی " فه‌رمان خدر" ده‌ستگیر كرد و تا ئێستاش فه‌رمان بێسه‌رو شوێنه‌.

دوای به‌ دوای ئه‌وه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین چوارده‌وری هه‌ردوو گونده‌كه‌یان گرت و بڵاوه‌یان به‌ شه‌ڕه‌كه‌ كرد.

شه‌ره‌كه‌ تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌بووه‌ و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ 4 گوندنشینی جه‌لكان ده‌ستگیر كراون و داواش له‌ مه‌مكانییه‌كان كراوه‌ شوانه‌ جه‌لكانییه‌كان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش بكرێت و كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستاش ته‌رمی "قاره‌مان" به‌ ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی گوندی مه‌مكان و به‌ چاودێری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نێژرا.

شایه‌نی باسه‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو گونده‌ له‌ مێژینه‌یه‌ و له‌سه‌ر پوش و پاوان و له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌ و له‌و مانگه‌دا بۆ جاری دووه‌مه‌ شه‌ر له‌ نێوان ئه‌و دوو گونده‌ ڕوو ده‌دات و شه‌ڕه‌كه‌ تا دێت په‌ره‌ ده‌ستێنێ.

shar

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.