لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی چەند كەسێك هەڵدەكوتنە سەر سۆپەرماركێتێك و دەستڕێژی گولە دەكەن بەو هۆیەوە كەسێك بریندار دەبێت .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێـت ، دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن توانرا لە ماوەیەكی كەمدا 7 تۆمەتباری ڕوداوەكە بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەكانی (405-31 و 477 ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر كڵاشینكۆفێك و چەند گولەیەكدا.
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیسی سلێمانى هاتووه ، لە گەڕەكی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی و سەعات 3 ی شەو باوكێك دوو منداڵی خۆی بەلێدان و ئەشكەنجە فڕێدەداتە سەر جادە .
هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار ( باوكی منداڵەكان ) دەستگیر بكرێت بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 7 ی خێزانی .
لە ئێستاشدا منداڵەكان بۆ خانەی چاودێری مێردمنداڵان گواستراونەتەوە.
لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.