Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:22

له‌رزینی ئۆتۆمبێل‌و سوکان چیه‌؟ هۆکار‌و چاره‌سه‌ره‌کانی بزانه‌

هۆكاره‌كه‌ی ڕون ده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%


زۆرجار ئۆتۆمبێل به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ له‌ویله‌كانی یان فلنجه‌كانی یاخود تایه‌كان یان درایڤ شه‌فت، ئه‌وكاته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ یان سوكانه‌كه‌ی له‌كاتی لێخوڕین یان ئیستۆپگرتندا ده‌له‌رزێت.
بۆیه‌ باسی له‌رزینی ئۆتۆمبێل یاخود له‌رزینی سوكانی ئۆتۆمبێل له‌خێراییه‌ جیاوازه‌كاندا ده‌كه‌ین‌و هۆكاره‌كه‌ی ڕون ده‌كه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م/ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌ خیرای نیوان 60 بۆ 120 كم/كاتژمێر ده‌ڕۆشتیت و هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌له‌رزی یاخود سه‌یاره‌كه‌ت له‌رزینی تیدایه‌ ئه‌وا بێگومان كێشه‌ له‌ ویله‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه‌، واته‌ بڵانس و میزانیه‌یان باش نیه‌ یاخود بڵانس و میزانیه‌ی تایه‌كانت، یاخود ویله‌كانت خواربوون یاخوت كێشه‌یان تیدایه‌ یاخود تایه‌كانت خواربوون.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌خێرایی 120 كم/ له‌كاتژمێرێكدا به‌ره‌و سه‌ر ده‌ڕۆیشتیت و هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یاخود كوشنه‌كانی كه‌وتنه‌ له‌رزین له‌و خیراییه‌دا، ئه‌وا دڵنیابه‌ كێشه‌ له‌ به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه‌ واته‌ یان بڵانس و میزانیه‌ی ویله‌كان یاخود تایه‌كانی دواوه‌ ته‌واو نیه‌ یاخود خواربوون یان تایه‌كانت یا ویله‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی تیدایه‌.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.