Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 18:57

کچێک بەهۆی ژه‌هر و گەنجێک بەهۆی کارەبا گیانیان لەدەستدا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ،ئێوارەی ڕۆژی 4 شەممە کاتژمێر 4:00 گەنجێک بەناوی ( ع .م . ر) لەدایک بووی ساڵی1995 پیشەی شوان، دانیشتووی لە بانوەقەل لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌هه‌مان ئێواره‌ى ڕۆژدا ،  کچێک بەناوی ( ش . م . ٲ ) پیشەی کچی ماڵ، لەدایک بووی ساڵی 1996 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بەهۆی خواردنەوەی ژەهری قەڵاچۆکردنی زیندەوەرە زیانبەخشەکان گیانی لەدەستدا، بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.