به‌ربژێرێكی یه‌كێتی له میانه‌ی میوانداری كردنی له هه‌واڵه‌كانی وه‌رزشی كاتژمێر 6ی كوردسات نیوز به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ گوتی: كاتێ پرۆژه‌یه‌كی وه‌رزشیم له ئه‌وروپاوه هێنایه كوردستان تا كاری له‌سه‌ر بكه‌م و له كوردستان په‌ره‌ی پێ بده‌م هیچ كه‌سی و لایه‌نێك له سلێمانی ده‌رگای به‌ڕووی پڕۆژهكهمدا نه‌كرده‌وه، به‌ڵام له هه‌ولێر چه‌ندان جار په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و گوتیان وه‌ره پڕۆژه‌كه‌ت لێره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نه.
ڕازاو عه‌بدولره‌حمان عومه‌ر ناسراو به ڕازاو شێخ عه‌بدولره‌حمان كارێزی، كه پسپۆڕی بواری وه‌رزشه‌و ماسته‌ری له‌و بواره‌دا هه‌یه و كاندیدی ژماره 47ی یه‌كێتیه له هه‌واڵه‌كانی وه‌رزشی كاتژمێر 6ی كوردسات نیوز گله‌یی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی سلێمانی كرد به‌وه‌ی چه‌ند جار داوای لێكردوون ده‌رفه‌تێكی بۆ بڕه‌خسێنن تا په‌ره به پڕۆژه وه‌رزشییه‌كه‌ی بدات تا خزمه‌ت به شاره‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كردۆته‌وه و گوێیان به پڕۆژه‌كه‌ی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها گوتی له هه‌ولێره‌وه چه‌ندان جار داوام لێكرا كه بچم پرۆژه‌كه‌م بخه‌مه كاره‌وه و كاری له‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام من به هۆی ئه‌وه‌ی ماڵم له سلێمانییه نه‌متوانی بچم و داواكهیانم ڕه‌تكردنه‌وه ، ئه‌گینا له هه‌ولێر هه‌موو زهمینهیهكیان بۆم ده‌ره‌خساند به پێچه‌وانه‌ی شاره‌كه‌ی خۆم كه پڕۆژهكهمیان پشتگوێ خست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.