كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كه قوباد تاڵەبانی سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی رازیكردنی كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ر، فه‌رمانی به‌ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانی كردووه تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم له كار بخه‌ن، بەمەش هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی بێ به‌ش كردووە لە خزمەتگوزارییەكانی كۆڕەك تێلیكۆم.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:
قوباد تاڵه‌بانی بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن خزمه‌تگوزاری له هاوڵاتیان ده‌بڕێ !!
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرس له دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، رۆژی شه‌ممه 15/9/2018 هه‌روه‌ها 16/9/2018 فه‌رمانی به ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانی كردووه به‌مه‌به‌ستی رازی كردنی كۆمپانیایه‌كی ركابه‌ر تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم له كار بخه‌ن و كۆمپانیاكه‌و هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێ به‌ش بكه‌ن له مافه‌كانی خۆیان، به‌بێ گوێدانه لایه‌نه یاساییه‌كان.
دوابه‌دوای به‌دواداچوونمان بۆ هۆكارو ئامانجه‌كانی ئه‌م پرسه ده‌ركه‌وت كه قوباد تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ دابین كردنی بودجه‌ى به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی خۆی له رووی داراییه‌وه‌و بۆ مجامهلهكردنی كۆمپانیای دابینكاری دارایی كه‌مپینه‌كه‌ى جه‌نابیان هه‌وڵی داوه فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كوره‌ك بێ به‌ش بكات، ئه‌مه‌ش ته‌واو هه‌ست نه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی له ئاست ماف و خزمه‌تگوزاری و داخوازییه‌كانی خه‌لك.
ئێمه له كۆمپانیای كوره‌ك تیلیكۆم له سۆنگه‌ى هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی له ئاست دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ناڕازی بوونی خۆمان راده‌گه‌ینین و ئاگاداری قوباد تاڵه‌بانیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه له رێگه‌ى دادنووسه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه كردووه‌و ، دادنووس به نووسراوی ژماره (2813/112) له 18/9/2018 هۆشداری داوه‌ته ئاسایشی فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانی و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه كه له كاتی دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره كارانه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.