نووسه‌ری دیاری كورد " سمكۆ محه‌مه‌د " له ژێر ناوی " ره‌خنه له ئایدیۆلۆژیا " 14یه‌مین كتێبى خۆی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاو كرده‌وه .
كتێبی " ره‌خنه له ئایدیۆلۆژیا " خوێندنه‌وه‌ى فره ڕه‌هه‌ندى چه‌مكه‌كانى ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیرى وه‌ك چه‌مكه، هه‌روه‌ها خواستى ده‌سه‌ڵاتخوازییه له‌لایه‌ن رۆشنبیران خۆیانه‌وه كه كۆمارێكیان بۆ خۆیان دروست كردووه و وه‌ك فه‌زایه‌ك چێژى سیاسیى لێ ده‌بینن ، ئه‌مانه قسه‌ی " سمكۆ محه‌مه‌د " ی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه .
به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه باس له چه‌مكى ده‌سه‌ڵات و ئاكار و شێوه‌زاره‌كانى ئاكارناسى و ده‌ق و گوتار و هێز ده‌كات كه چۆن یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌بن به ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌مه‌گیر ، به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه باسكردنه له‌ده‌ست و پێ سپێتى رۆشنبیر كه چۆن دهسهنهخوار و ده‌ستخه‌ڕۆى ده‌سه‌ڵاته‌كان بوونه و له‌ناو فه‌زایه‌ك به‌ناوى مۆدێرنه ون بوونه .
سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌رێكی دیار و ناسراوی كورده ، خاوه‌نی زیاتر له 14 كتێبه له بواره‌كانی شیعر و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى و فه‌لسه‌فه و فكر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.