Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:38

ئیدریس عه‌بدی فیلمی " ژنی شاخ " به‌رهه‌مده‌هێنێت

باس له‌ كاركردن و ژیانی ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد له‌ شاخ ده‌كات
کوردستان TV
100%


سینه‌ماكاری ناسراوی كورد " ئیدریس عه‌بدی " كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی نوێ له‌ ژێر ناوی " ژنی شاخ " ده‌كات ، كه‌ باس له‌ كاركردن و ژیانی ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد له‌ شاخ  ده‌كات .

نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی " ژنی شاخ " ئیدریس عه‌بدی " باس له‌ فیلمه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت ، چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ ژیانی ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد ده‌كات كه‌ له‌ شاخ كاری پزیشكی ده‌كات، چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌كات كه‌ له‌ كۆتاییدا ژیانی خۆی له‌سه‌ر داده‌نێت .

عه‌بدی ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌ی زیاتر ده‌ڵێت ، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ كاری وێنه‌گرتنی ده‌ستی پێ كردووه‌ و به‌مزووانه‌ كۆتا به‌ كاره‌كانی دێت ، وتیشی ئه‌م فیلمه‌ كۆمه‌ڵێك هیوا ئاواتی شاراوه‌ی پێشمه‌رگه‌كان پێشان ده‌دات .

ئیدریس عه‌بدی ده‌رهێنه‌ر پێشتر ژماره‌یه‌ك كورته‌ فیلمی هونه‌ری دیكه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌ و و به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌. 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.