ئەمڕۆ بریندارێكی مووشەكبارانی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شارۆكەی كۆیە لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی شەهید بوو.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر به حزبی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و حزبه به ناوی قادر عیزه‌تی ناسراو به (مامه قاله ریشه) كه له هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی رۆژی 9 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی دیموكرات له نزیك كۆیه بریندار ببوو، ژیانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
نۆی ئەم مانگە سوپای ئێران مووشەكبارانی بارەگاكانی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە شارۆكەی كۆیە كرد و لە ئەنجامدا 14 ئەندامی ئەو دوو حزبە شەهید بوون و 40ی تریش بریندار بوون، دوای هێرشەكە ناڕەزایەتییەكی زۆری جەماوەری شارەكانی باشووری كوردستان و پارتە سیاسییەكانی گرتەوە و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم بەیاننامەی سەركۆنەیان دەركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.