Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:38

ھەردوو کۆریا لەسەر کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوانیان رێککەوتن

سه‌رۆكى هه‌ردوو كۆریا كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا رایانگەیاند" لەسەر دوورخستنەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان بۆ ھەڵگیرسانی جەنگ لە تەواوی نیمچە دوورگەی کۆریا رێککەوتن.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە کە سەرۆک، مون جای ئین و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون لە کۆتایی لووتکەی نێوانیاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پیۆنگویانگ بەڕێوەچوو، لەسەر ئەرزی واقع رێککەوتوون کە بە یەکجارەکی کۆتایی بھێنن بە جەنگ لە نیمچە دوورگەی کۆریا.

ھاوکات بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی یونھاپ، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆریای باشوور، یون یۆنگ چان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پڕۆسەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا، چووەتە قۆناغی کردارییەوە و لە میانی رێککەوتنی ھەردوو کۆریا، کۆریای باکوور پابەندبوونی خۆی بۆ داخستنی دامەزراوەی ئەتۆمی یۆنگ پیۆن راگەیاندووە".

ھەر بەپێی راگەیەندراوە ھاوبەشەکە، سەرۆکی کۆریای باکوور و سەرۆکی کۆریای باشوور جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ھەوڵەکان زیاتر بۆ پێشڤەچوونی راستەقینە بە ئامانجی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریا چڕبکرێنەو، ھەروەھا لەسەر ئەوەش رێککەوتن کە ھەموو ھەڕەشە و مەترسییەکان بۆ ھەڵگیرسانی جەنگ لە تەواوی نیمچە دوورگەی کۆریای دوور بخەنەوە. 

راشیگەیاندووە لە چوارچێوەی کارنەمە سیاسییەکانیاندا ھەنگاو بۆ بەدیھێنانی خواست و داواکارییەکانی گەلی ھەردووڵات دەھاوێژن و زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو کۆریا دەدەن تا یەکدەگرنەوە.

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا خۆشحاڵی بە ئەنجامی لووتکەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور و سەرۆکی کۆریای باکوور ده‌ربڕیووه‌ و نووسیوویەتی: "بەڕاستی ئەو کارە جێگەی خۆشحاڵییە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.