Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 12:20

دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری فۆرتنایت به‌منداڵێکی ١١ ساڵان دۆڕا، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکرد

یاری فۆرتنایت یارییه‌كی ئۆنلاینه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامدانی یارییه‌كان چه‌نده‌ چێژبه‌خشن له‌كاتی كردنیان و سه‌ركه‌وتن دا، هێنده‌ش به‌ئازار ناڕه‌حه‌تن له‌كاتی شكست و دۆڕاندا كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌هۆی كاردانه‌وه‌ی سه‌یر لای یاریزانه‌كه‌.

له‌ ڕووداوێكی سه‌یردا له‌ نیویۆرك پیاوێكی ٤٥ساڵان یارییه‌كه‌ی كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مندڵێكی ١١ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ به‌ منداڵاكه‌ دۆڕاوه‌ توڕه‌بووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌، گوتوویه‌تی “ده‌تدۆزمه‌وه‌ و به‌ چه‌كێكه‌وه‌ دێمه‌ لات، تۆ مردووی من ئه‌م شه‌و دێم بۆت … “

به‌ڵام دوای ئاگادركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌بابه‌ته‌كه‌ و ناردنی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ده‌قی نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌كان، پۆلیس به‌تاوانی ‌ترساندن و  هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌منداڵان، ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه‌ ، دوای دادگای كردنی به‌ به‌ڕی ٢،٥٠٠ دۆلار سزای داوه‌ و بۆماوه‌یه‌كیش زیندانی كردووه‌.

یاری فۆرتنایت یارییه‌كی ئۆنلاینه‌ و چه‌ند یاریزانێك له‌یه‌ك كاتدا به‌یه‌كه‌وه‌ یارییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.