Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 10:54

شه‌ش که‌س کێبڕکێ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ن

كێبڕكێی دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
100%

عامر فایز ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی بنیاتنانه‌وه‌ رایگه‌یاند" شه‌ش كه‌س له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى سائروون و فه‌تحه‌وه‌ پێشكه‌شكراون بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

وتیشى" هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌سعه‌د عێدانی و عه‌بدولوه‌هاب ساعدی كاندیدی سائروونن و هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدی و فالح فه‌یازو عه‌لی شوكری كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تحن بۆ ئه‌و پۆسته‌".

تێزانین كێبڕكێی دانانی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقیش ئه‌و ناوانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.