كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك دەڵێت، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەك گەنجی سنووری شاری دهۆك كە لایەنگری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە بوون، پەیوەندییان بە ڕێزەكانی پارتییەوە كردووە.
بەرنامەی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە ژێر درووشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز)، بەرنامەیەكی هەمەلایەنە و ئامانجی خزمەتكردن و خۆشگوزەرانییە بۆ تەواوی چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستان بە بێ جیاوازی.
فەهمی سەلمان، كارگێڕی لقی 1ـی پارتی لە دهۆك، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند:"لە سنووری شاری دهۆك ماوەی چەند رۆژێكە لایەنەگرانی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و لایەنەكانی دیكە پەیوەندی بە ڕێزەكانی پارتیمانەوە دەكەن، هەر دوێنێ زیاتر لە 50 گەنج لە سێمێل و كۆمەڵگای مسیریكێ گەڕانەوە نێو ریزەكانی پارتیمان و گەیشتوون بەو ڕاستییەی كه هەر پارتی دیموكراتی كوردستانە هێزی یەكەمی سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانه، ههر بۆیەش ئەو هەموو خەڵكە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی گەورەی خۆیان، ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانە".
سەلمان ڕاشیگەیاند: "گەڕانەوەی خەڵك و پەیوەندیكردن بە ریزەكانی پارتیمان لە نێو هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە، رۆژانە بەردەوامە، چونكە ئەو خەڵكەی لە سنووری شاری دهۆك پەیوەندی بە ریزی حیزبەكانی ترەوە كردووە، ڕەنگە لە ئەنجامی زیزبوونێك و ناخۆشییەك بووێت، بەڵام هەر خۆیان بە دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی دەزانن و ئەمڕۆ گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی كە، سەنگەری ڕاستەقینەی ئەوان، ماڵە گەورەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.