Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 15:19

له‌ساڵی 2017دا لە هەر پێنج چرکەیەکدا منداڵێک له‌ جیهان گیانی لە دەستداوە

له‌ سالى رابردوودا 6 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان گیانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا بەهۆی نەبوونی خۆراک و ئاوەوە زیاتر لە شەش ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان گیانیان لەدەستداوە.

لۆرنس چاندی لە ڕێکخراوی یونیسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٧ دا لە هەر پێنج چرکەیەکدا منداڵێک گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر چارەسەری پێویست بۆ ئەو دۆخەی ژیانی منداڵان لە جیهاندا دانەنرێت، ئەوا چاوەڕواندەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی ئەو منداڵانەی کە هەڕەشەی مردنیان لەسەرە بگاتە ٥٦ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە وڵاتەکانی کیشوەری ئەفریقا بووە، کە لە هەر ١٣ منداڵێک یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.