شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له فه‌یسبوك نوسینێكی به‌ناونیشانی (په‌یامی به‌خێرهاتنه‌وه) له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه، كه مه‌به‌ست لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه بۆ ناو یه‌كێتیی و تێیدا ده‌ڵێت: ناتوانم بڵێم به‌خێر بێته‌وه چونكه تۆ هه‌رگیز خێرت نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ هیچ كه‌سێكتر جگه له خودی خۆت نه‌بووه و نیه.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەیەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ریزی یەکێتی و کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەڵێت: پیرۆزبایی و به‌خێر هاتنم ئه‌كردیت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕایتایته‌وه ناو یه‌كێتی به‌ڵام ئێستا كه بۆ كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتوویته‌ته‌وه.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێکدا دوای کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح نووسیوویەتی ناتوانم بڵێم به‌خێر بێیته‌وه چونكه تۆ هه‌رگیز خێرت نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ هیچ كه‌سێكتر جگه له خودی خۆت نه‌بووه و نییه ، ناشتوانم پیرۆزبایی له كه‌سێك بكه‌م كه چه‌ندین حزب و لایه‌نی كردبێته قوربانی كورسیه‌ك.
شایانی ئه‌وه نه‌بوویت و نیت كه بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بوونت پێ ببەخشرێت، چونكه یه‌كێتی بوون مبدا و قه‌ناعه‌ت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و سوور بوونه له سه‌ر رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر خۆت به ته‌نها تاوانبار نیت به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك خۆت یاری به موقه‌ده‌ساتی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌و له بازارێكدا هه‌رزان فرۆشی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: مه‌ودا پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.