ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لە لاوان سەر بە حزبەكانی هەڵەبجە ڕۆیشتنە بارەگای لقی 12ی پارتی و لەگەڵ بەرپرسی لق كۆ بوونەوە، بەڵێنیشیان دا لە 30ی ئەیلوولدا كار بۆ سەرخستنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن.
به‌سام عه‌لی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵیك له گه‌نجانی سنووری لقی 12ی پارتی كه ژماره‌یان 285 گەنج و لاو ده‌بوون له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانه‌وه هاتبوون، په‌یوه‌ندییان كرد به‌ڕیزه‌كانی پارتی و بڕیاریان دا له ڕیزه‌كانی پارتی درێژه به‌خه‌بات بده‌ن.
هەروەها ڕوونی كردەوە ئه‌و گه‌نجانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووە به‌ڕیزه‌كانی حزبمانه‌وه، خه‌ڵكی پله‌دار و لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی تێدا بوو، ئێمه‌ش لە لقی 12 له‌ناو باره‌گا پێشوازیمان لێ كردن.
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی ئه‌و گه‌نجانه بڕیاریان داوه پاڵپشتی لیستی (183)ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی پارتی بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.